شارپرێس:
وەزارەتی كارەبا ڕایدەگەیەنێت، هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەنەوە سبەینێ یەكشەممە، دوا ڕۆژی داشکانی لە (50%)ی قەرزی کۆنی کارەبای ماڵان و لە 25٪ی پۆلی بازرگانی پێش پڕۆژەی ڕوناکییە.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوەكەیدا ئەوەش هاتوە، كەسەرجەم فەرمانگەکانی فرۆشیاری وزە لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان، ڕۆژی یەکشەم لەکاتژمێر (8:30)ی بەیانی تا ئێوارەی هەمان ڕۆژ تا هاوبەش مابێت لەخزمەتی هاوبەشانی کارەبا دەبن.
دەشڵێت، هاوبەشانی كارەبا لەڕێگای ئی پسوڵەوە دەتوانن قەرزی کارەباکەیان بەداشکاندنەکەوە تا کاتژمێر (12)ی نیوەشەو بدەنەوە.
وەزارەتەكە جەختیش دەكاتەوە كە دوای تەواوبونی ئەم ماوەیە، قەرزی کارەبای پێش پرۆژەی ڕوناکی دەبێتە قیستی مانگانەو لەگەڵ کرێی مانگانە وەردەگیرێتەوە.