پژاك هۆشداری توند دەداتە ئێران

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 609 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پژاک سەبارەت بەهێرشەکانی ئێران بۆ سەر چیای شاهۆ دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر سەرباز لەناوچەکەدا جێگیر کراونو  هۆشداریش دەدات، ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن، وەڵامی پێویست دەدەنەوە.


پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لەڕاگەیەندراوێکدا لەسەر 'بەردەوامیی بۆردومانەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر چیای شاهۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 
هۆشداری دەدات و دەڵێت، جارێکی دیکە لەلایەن ئێرانەوە هێرش کراوەتە سەر هێزەکانیان و دەشڵێت، ئێمە پێشتریش ڕامانگەیاندبوو، لەبەرامبەر هەر هێرشێکدا کە بکرێتە سەر گەل و هێزەکانمان، مافی بەرگریی رڕوای خۆمان بەکاردەهێنین''.

لەڕاگەیەندراوەكەی پژاکدا ئەوەش هاتو، لەسێ ڕۆژی ڕابردودا، سوپای پاسداران بەردەوام بوە لەبۆردومان و گواستنەوەی درۆن، چەکی قورس و کەرەستەی سەربازی بۆ ناوچەی شاهۆ، 'ئاشکرایە ئەوان لەسەر کردەو هێرشەکانیان دژی هێزەکانمان لەو ناوچەیە سورن''.

پژاک هۆشداریش دەدات، ''ئەگەر ئەم هێرشانە بەردەوام بن، بەهێزەوە مافی بەرگریی رەوای خۆمان بەکاردەهێنین و وەڵامی پێویست دەدەینەوە''.