شارپرێس:
حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت، تەقینەوەكەی بارەگاكەیان لەبەغداد بەهۆی كێشەیەكی ناوخۆییەوە بوە نەك هێرشی دەرەكی.
دەستەی حەشدی شەعبی لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی بەڵگەی تاوانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ دەریانخستوە كە تەقینەوەكەی ڕۆژهەڵاتی بەغداد، بەهۆی كەموكوڕی و كێشەیەكی ناوخۆییەوە بوە.
ڕوداوەكە لەناو یەكێك لە بارەگاكانی دەستەكەدا ڕویدا كە تێیدا كۆگایەكی تەقەمەنیی بەسەرچو تەقییەوە. حەشدی شەعبی دڵنیایی دا كە هیچ ئاماژەیەك بۆ بونی هێرشێكی دەرەكی یان ئامانجدار نییە.
ئەمە لەكاتێكدایە، ڕ,داوەكە تەقینەوەی كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی بوەو دوای بەدوای ئەوەش عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، فەرمانی داوە لێژنەیەكی لێكۆڵینەوەی تایبەت بۆ ئاشكراكردنی هۆكارە وردەكانی ئەم تەقینەوەیە پێكبهێنرێت.