ناتانیاهۆ بۆ یەك ساڵ دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 377 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، ڕەزامەندیی دەردەبڕێت لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی یەكگرتوو لەگەڵ بەرەی گۆڕان بەسەرۆكایەتی گادی ئایزنكۆت.

 
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی یەكێتیی نیشتمانیی لەگەڵ بەرەی گۆڕان بەسەرۆكایەتیی گادی ئایزنكۆت كە لەلایەن سەرۆكی ئیسرائیلەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت ڕاسپێردراوە.

ناتانیاهۆ لەسەر بنەمای دوو ساڵ بەدوو ساڵ، ئامادەیی خۆی نیشانداوە دەستبەرداری دوو ساڵی یەكەمی سەرۆكایەتی حكومەت بۆ ئاینزكۆت ببێت و لەدوو ساڵی دوەمی كابینەكەدا پۆستەكەی وەربگرێتەوە.