دەروازەی پەروێزخان دەنگۆی دۆزینەوەی بۆریی نەوتی قاچاخ ڕەتدەکاتەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 893 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پەروێزخان لەڕاگەیەندراوێكدا ئەو وێناە ڕەتدەكاتەوە كەبڵاوكراونەتەوە كەگوایە بۆری نەتی قاچاغ لەسنوری دەروازەكەدا دۆزراەوتەوە، دەڵێت، ئەو وێنانەی كە لەوەزارەتی بەرگری عێراق بڵاوی کردۆتەوە (دۆزینەوەی بۆری نەوتی قاچاغ) لەپارێزگای صلاحەدینەو لەهەواڵەکەی وەزارەتی بەرگری عێراقدا بەڕونی ئاماژەی پێکراوە.


لەناوەڕۆكی ڕاگەیەندراوەكەدا ڕایگەیاندوە، دوای ئەوەی چەند پەیج و ئەکاونتێک بەمەبەستی ناشیرینکردنی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و بەمەبەست دەنگۆیەکیان بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا دەڵێن بۆری نەوتی قاچاغ لەدەروازەی پەروێزخان لەلایەن وەزارەتی بەرگری عێراقەوە دۆزراوەتەوە، بەپێویستی دەزانین لێرەوە هەموو لایەک ئاگاداربکەینەوە سەرجەم ئەو دەنگۆو بوختانانە ڕەتدەکەینەوە و بەدرۆی دەخەینەوە.

دەشڵێت، ئەو وێنانەی كە لەوەزارەتی بەرگری عێراق بڵاوی کردۆتەوە (دۆزینەوەی بۆری نەوتی قاچاغ) لەپارێزگای صلاحەدینەو لەهەواڵەکەی وەزارەتی بەرگری عێراقدا بەڕونی ئاماژەی پێکراوە.

 بەڵام ئەوانەی بەمەبەست دەیانەوێت هاوڵاتیان چەواشە بکەن، نایانەوێت ڕوداوەکان وەک خۆی بگات بە هاونیشتیمانیان، بۆیە هیوادارین ئەوکەسانەی لەپشت بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانەوەن بەرپرسیارانە و پیشەیانە مامەڵە بکەن پێش بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵێک بەدواداچون بکەن، لەڕاستی و دروستی هەواڵەکە بکۆڵنەوە پێش بڵاوکردنەوەی.