ترەمپ و جێگرەكەی بەهۆی جەنگی ئێرانەوە ناكۆكی گەورە كەوتە نێوانیانەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 463 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ئه‌كسیۆس، جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دژی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی بوه‌ له‌ئێران و شكستی كۆمارییه‌كانی له‌هه‌ڵبژاردنی نیوه‌یی كۆنگرێس بۆ ئه‌و جه‌نگه‌ گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.


ماڵپەڕەكە باسی لەوەشكردوە، پاشه‌كشه‌ی جه‌ماوه‌ریی كۆمارییه‌كان و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كان به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌ وایكردوه‌، جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری كۆتایی خۆی بۆ خۆكاندیدكردن له‌ 2028 دوابخات، له‌ كاتێكدا نه‌یاره‌كانی ناو پارته‌كه‌ بیر له‌ جێگره‌وه‌ی دیكه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس له‌ ڕاپۆرته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندوه‌، په‌یوه‌ستبونی جه‌ی دی ڤانس و ماركۆ ڕوبیۆ به‌ سیاسه‌ته‌كانی كۆشكی سپی، ڕێگره‌ له‌وه‌ی گوتارێكی سیاسیی سه‌ربه‌خۆ بنیات بنێن بۆ ڕاكێشانی ده‌نگده‌ران له‌ قۆناغی "دوای تڕه‌مپ"دا.