كچێكی ئیسرائیلی دەیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ جێنشینی سعودییە بكات

جیهان

02/03/2019‌ 2250 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك نیعمە شوستەر ئیلیاسی كچە هوندەرمەندی كۆمیدی ئیسرائیلی داوای كرد، كە هاوسەرگیری لەگەڵ محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعوودەییە بكات، تووشی سەرسووڕمان بوو كاتێك بینی لەجیهانی عەرەبیدا كاردانەوەیەكی زۆر توند بەرانبەر بەو لێدوانە درووست بووە .

ئەو چالاكوانە ئیسرائیلییە، كە پیشتر لەبواری درووستكردنی پردی ئاشتی لەرۆژهەڵاتی ناوەراست كاری كردووە، لەپێناو كۆمیدیا دەستبەرداری ئەو كارەی بووە،  بەرۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل"ی راگەیاندووە، هەرگیز چاوەریم نەدەكرد شتەكان بەو شێوەیە بتەقنەوە، من هیرگیز ئەزموونێكی تری لەوشێوەیەم نەبووە".

ئیلیاسی پێشتر لە ١٣ی شوبات دەربارەی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەرووی دەبنەوە بەهۆی ئەوەی ئافرەتێكی باڵابەرزە  بەكەناڵی  " i24"ی راگەیاندبوو، كەس كچێكی بەهێز و بالابەرزی خۆشناوێت "

ئەو كچە ئیسرائیلەییە تەمەن ٣٢ ساڵییە باسی لەوە كردووە، كە خێزانەكەی لەم ماوەیەی دواییدا هانیانداوە، كە هاوسەرگیری بكات جا هەر كەسێك بێت تەنانەت ئەگەر ئەو كەسە جوولەكەش نەبێت، بەڵام "من بە هاوسەرگیرییەكی ئاسایی رازی نیم ، بەڵكو دەمەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ محەمەد بن سەلمان بكەم بەهۆی ئەوەی ئەویش كەسێكی باڵابەرزە و دەوڵەتەكەشی كار لەسەر باشكردنی پەیوەندییەكانی دەسكات لەگەڵ ئیسرائیل".

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی