بەكارهێنانی حەبەكانی ستاتین ڕێگری لە لەناوچوونی یادەوەری مێشك دەكات

تەندروستی

24/05/2019‌ 922 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵەرانی زانكۆی تورێنتۆ تێگەیشتن بەكارهێنانی حەبەكانی ستاتین لەكەسانی بەساڵاچوودا دەتوانێت، لە 13% تووشبوون بەلاوازی یادەوەری كەمتربكاتەوە.

لێكۆڵەران لەو لێكۆڵینەوەیاندا دۆسیەی 300 هەزار نەخۆش، كە دوچاری سەدمەی مێشك بووبوون، خستە ژێر دیراسەی وردەوە و تێگەیشتن ئەوان پاش لەبەكارهێنانی دەرمانەكانی ستاتین كەمتر دوچاری لاوازی بیر ویادەوەرییان بوون.

ستاتینەكان هەندێك لەدەرمانەكانی كەمكردنەوەی كۆڵیستڕۆڵی خوێنن، كە بە مەهار و ڕاگری ئەنزیمی كەمكەرەوەی ((HMG-CoA reductase) كار دەكەن.

زۆربەی سەدمەكانی مێشك بەرەو باشتربوون دەچن، بەڵام لەكەسانی بەساڵاچوودا ئەم حاڵەتە دەتوانێت لەناوچوونی یادەوەریی ئەوانی بەدوادا بێت.

لێكۆڵەرانی كەنەدی هەوڵیاندا دوو هۆكاری كۆڵیستڕۆڵ و ئیلتیهاب، كە كاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر لەناچوون و لاوازی عەقڵدا هەیە لێكدانەوە بۆ بكەن و لەبەر ئەمە دۆسیەی 28815 كەسی 66 ساڵە بەرەو سەرتر، كە دوچاری سەدمەی مێشك بووبوون، خستە ژێر لێكۆڵینەوەوە.

لە 61%ی كەسانی لێكۆڵینەوەی جێی مەبەست لە ڕەگەزی مێ بوون و یەك لەسەر چواری ئەوان لە 90 ڕۆژی یەكەم پاش سەدمەی مێشكیان ستاتینیان وەرگرتبوو. 

ستاتینەكان وەك ئاتۆڤارستاتین، سریسڤاستین، فلوڤاساتین، لوڤاستاتین، پیتڤاستاتین، پێرڤاستاتین...ن.

پاش بەدواچوونی چوارساڵ 1 كەس لە 6ك ەس واتە نزیكەی4727 دوچاری لاوازی یادەوەری بوون، ئەو كەسانەشی كە حەبەكانیان وەرگرتبوو، لە هەر 100 كەس  37كەسیان دوچاری لاوازی بیر و یادەوەری بووبوون و لەهەر هەزار كەس، كە حەبیان بەكارنەهێنابوو، ژمارەیەكی زیاتر تووشی ئەم نەخۆشییە بووبوون.

وەرگێڕان: یاسین نادر