نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

07/06/2019‌ 361 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە دابەزینەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.04 دۆلار بەرێژەی 1.7% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 61.67 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 91 سەنت بەرێژەی 1.8% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 52.59 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە بڕیاری ئەمریكا بۆ دواخستنی سەپاندی پێناسەی گومرگی نوێیە بەسەر مەكیسك، كە رەنگە ئەوە ببێتە هۆی ئەوەی نرخەكەی لەبازاڕەكان زیاتر بەرز ببێتەوە.

هـ ـ ح