ئاسمانی ئێران.. نەفرەتی مێژوویی لەسەر فڕۆكە ئەمەریكییەكان

جیهان

22/06/2019‌ 3078 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕووداوی خستنە خوارەوەی فرۆكەیەكی بێفرۆكەوانی ئەمەریكی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران گەلێك شرۆڤە و شیكاری لەلایەن كەناڵ و پێگە هەواڵییەكانەوە بۆ كرا ، بێئەوەی تائێستا بەكرداری هەست بەهیچ جۆرە كاردانەوەیەكی ئەوتۆ لەلایەن ئەو دوو وڵاتەوە بكرێت .

ئەوە یەكەمجار نییە فرۆكە ئەمەریكییەكان لەئاسمانی ئێران دەخرێنە خوارەوە ، بەجۆرێك مێژوو  رووداوێكی تری خستنە خوارەوەی فرۆكەیەكی ئەمەریكی لەساڵی هەشتاكانی سەدەی رابردوو تۆمار كردووە ، كە ئەنجامەكەی بۆ هێزی ئاسمانی ئەمەریكی  بەتایبەتی و بۆ  وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەگشتی كارەساتاوی بووە ، كە دوای ئەوە جیمی كارتەری سەرۆكی پێشووی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كورسییەكەی لەدەستدا .

دوای ڕووخانی ڕژێمی شاهەنشاهی لە ئێران و سەركەوتنی ئیسلامییەكان بەرابەرایەتی خومەینی لەگرتنەدەستی دەسەڵات لەو وڵاتە، كە دروشمی دژە ئەمەریكی و ئیسرائیلی و وڵاتانی خۆرئاواییان دەگوتەوە ، ئیتر بارەگا دیبلۆماتییەكان بوونە ئامانجی خەڵكی راپەڕیو و دەستیان كرد بە دەستگیركردنی سەدان دیپلۆماتكاری ئەمەریكی ، بەو جۆرە ئەو دیبلۆماتكارانە بوونە بارمتە لەلای ئێرانییەكان .

دوای چەند مانگێك لە دانوستانی شكستخواردووی نێوان ئیرانییەكان و وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەسەر ئازادكردنی ئەو دیبلۆماتكارانە ، جیمی كارتەری سەرۆكی ئەوكاتی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڕیاریدا پەنا بەرێتە بەر چارەسەری سەربازی ، بریار درا بە دامەزراندنی یەكەیەك بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەكە كە ناونرا " چڕنووكی هەڵۆ ".

دوای ماوەیەكی كەم لە ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی پرۆسە سەربازییەكە كە ئامانج لێی ئازادكردنی بارمتە ئەمەریكییەكان بوو لە تارانی پایتەختی تاران ، كاتژمێری سفری دەستپێكردنی پرۆسەكە ٢٤ی نیسانی ١٩٨٠ دانرا ، بەڵام بەهۆی بوونی گرفتی لۆجستی لەگەڵ ئەو فرۆكە ئەمەریكیانەی بۆ پرۆسە نهنییەكە تەرخانكرابوو شكستیهێنا .

بەتایبەتی لەناوچەی بیابانی تەبەس و دوای ئەوەی كۆشكی سپی بڕیاری راگرتنی پرۆسە نهێنییەكەیدا بەهۆی ئەو گرفتە لۆجستییەی لە فرۆكەكاندا درووست بوو بووە هۆی تەقینەوەی دوو فرۆكەی ئەمەریكی لە ناوچەكە ، كە بەهۆی ئەو زریانە لمییەی ناوچەكەی گرتەوە بووە هۆی كوژرانی هەشت سەربازی ئەمەریكی .

لە ٢٥ی نیسانی ١٩٨٠ كۆشكی سپی شكستی پرۆسەی ڕزگاركردنی بارمتەكانی راگەیاند ، دوای رووداوەكەی بیابانی تەبەسیش خومەینی لە وتارێكدا گوتی " خوای گەورە بە موعجیزەی گەردەلوولە لمینەكە نیعمەتێكی گەورەی دا بە كۆماری ئیسلامی ئێران ".

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی