شارپرێس:
فرێدریك ڤالیتۆ، سه‌رۆكی یه‌كێتی نه‌خۆشخانه‌كانی فه‌ره‌نسا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماری گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له وڵاته‌كه‌ی، زۆر له‌وه زیاتره كه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ڤالیتۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، "ئاماری ڕۆژانه‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا كه له‌فه‌ره‌نسا بڵاوده‌كرێته‌وه ته‌نیا له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كاندایه، به‌ڵام كه‌سانێكی زۆر هه‌ن به‌تایبه‌ت به‌ته‌مه‌نه‌كان كه له‌ماڵه‌كانیاندا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن".
به‌وته‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی نه‌خۆشخانه‌كانی فه‌ره‌نسا، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌فه‌ره‌نسا زۆر له‌و ژماره‌یه زیاتره كه بڵاوده‌كرێته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه 240 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له‌فه‌ره‌نسا تۆماركرا، هاوكات دوو هه‌زار و 448 كه‌سی نوێ تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، به‌وه‌ش كۆی گشتی تووشبووان به‌كۆرۆنا له فه‌ره‌نسا گه‌یشته 22 هه‌زار و 304 كه‌س.
ڕ . ج