سامسۆنگ بەفەرمی مۆبایلی Galaxy M01 راگەیاند

هەمەڕەنگ

06/06/2020‌ 321 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور بەفەرمی مۆبایلی زیرەكی  Galaxy M01 راگەیاند، كە  هاوكات بوو لەگەڵ دەركردنی مۆبایلی Galaxy M11 لەبازارەكانی هیندستان.
 
هەرچی مۆبایلی Galaxy M11  یە ئەوە شاشەیەكی 6.4 ئینچی بە روونی  1560×720 پێكسڵ هەیە و سێ كامێرای لە بەشی پشتەوەیدا هەیە، كە روونییەكەیان 13 و 5 و  2 مێگاپێكسڵە، بەڵام كامێرای سێڵفییەكەی لەناو شاشەكەیدایە و روونییەكەی 8 مێگاپێكسڵە.

هەرچی پرۆسیسەرەكەیەتی ئەوە لە جۆری سناپدراگۆن 450 یە و رامەكەی 3 و  4 گێگابایتە، یادگەی ناوخۆیی 32  و 64 گێگابایتە و دەتوانرێت تا 512 گێگابایت فراوان بكرێت. 

پاترییەكی زۆر بەهێزیشی هەیە، كە دەگاتە 5 هەزار میلی ئەمپێر لەكاتژمێرێكدا و بە توانای 15 وات پشتیوانی لە تەكنیكی خێرا بارگاویكردنەوە دەكات.

بەڵام مۆبایلی Galaxy M01 شاشەیەكی 5.7 ئینچی بە كوالێتی +HD هەیە لەگەڵ بوونی كامێرایەكی سێڵفی، كە ناكەوێتە ناو شاشەكەوە و كوالێتییەكەی پێنج مێگاپێكسڵە، بەڵام كامێراكانی پشتەوە دوو دانەیە و روونییەكەیان 12  و 2  میگاپێكسڵە.

پرۆسێسەری ئەو مۆبایلە نوێیەی سامسۆنگ لە جۆری سناپ دراگۆن 439  یە و رامەكەی 3  گێگابایتییە و یادگەی ناوخۆییەكەی 32 گێگابایتە، پاترییەكەشی توانای 4 هەزار میلی ئەمپێرە لەكاتژمێرێكدا.

سامسۆنگ رایگەیاندووە، هەردوو مۆبایلەكە لە رۆژی سێشەممەوە لە هیندستان بەردەست دەبن، كە Galaxy M11   بە نرخی 145 دۆلار بۆ 3 گێگابایت و 170دۆلار بۆ 4 گێگابایت، بەڵام مۆبایلی   Galaxy M01بە 120 دۆلاری ئەمەریكی بەردەست دەبێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی