ناكۆكی روسیاو ئەمریكا لەسەر ناردنی هاوكاری مۆرۆیی بۆ ناو سوریا

مەلەفی تایبەت

10/07/2020‌ 781 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناتالیا ماكاروفا، راپۆرتێكی لەگۆڤاری "فزغیاد" بڵاوكردووەتەوە، ئەوەش دەربارەی ئەوەی روسیا رێگا نادات هاوكارییە مرۆییەكان بۆ سوریا تەنیا لە رێگەی توركیاوە بێت.

بەپێی راپۆرتەكە، تا ڕادەیەك بێ متمانەیی لە نێوان روسیا و توركیادا هەیە، مۆسكۆ نایەوێت رۆڵی توركیا لەم دۆخەدا زیاد ببێت، كە كاتی خۆی بۆ هاوكاریە مرۆییەكان بە تەواوەتی پشت بە توركیا دەبەستراو و بەرپرسیاری روسیا كەم دەبووەوە. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئەم رووداوەش لە دیدی سیاسییەوە ئازاربەخشە بۆ مۆسكۆ، كە ئەمە قسەی رۆژهەڵاتناس ئەلیكسی مالاشینكۆیە، سەبارەت بە دروست كردنی بەربەست لەلایەن روسیاوە بۆ تێپەڕاندنی بڕیارێكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ درێژكردنەوەی ناردنی هاوكاریە مرۆییەكان بۆ سوریا بە شێوەیەكی راستەوخۆ لە رێگەی سنوری توركیاوە، كە پێش ئەوە هەریەك لە ئەڵمانیا و ئەمریكا پشتیوانیان لەو پرۆژە بڕیارە كردبوو.

هەرچی چاودێری هاوكارییە مرۆییەكانە، پرسێكی ترە –بەگوێرەی بۆچوونی مالاشینكۆ- لە هەندێك كاتدا، لە ژێر پەردەیدا كەل و پەلی جۆراوجۆر، و لە نێویدا چەك دەنێردرێت بۆ سوریا.

ناوبراو باسی لەوەش كردووە، رێگری روسیا لە پرۆژە بڕیارەكە، پێچەوانەی متمانە بەخۆبوونە، بڕواش وا نییە سوریا كاریگەر بێت بە هەڵوێستی روسیا، بەڵام دوای ئەوە تۆمەتباری دەكەن بەوە دەتوانن لە سوریا شەڕ بكەن، كەچی لە روی هاوكاری مرۆییەوە، كێشە دروست دەبێت.

لەهەمان كاتدا، ئەمریكییەكان پێویستیان بە رێگەی تری مرۆیی هەیە، كە دیمەشق تێپەڕێنێت، چونكە واشنتۆن دان لە شەرعیەتی بەشار ئەسەددا نانێت، ئەمە جگە لەوەی ئەمریكییەكان یاری لە بەرژەوەندی توركەكان دەكەن.

لە كۆتاییدا مالاشنكۆ دەڵێت: پەیوەندی نێوان سەرۆكی ئەمریكا و توركیا لە باشترین دۆخیدا نییە، كە دەكرێت بە ئاماژەیەك دابنرێت، ئەگەر نمونەی دەستێكی درێژكراویش نەبێ، ئەوا پەنجەیەكی درێژكراوە لە واشنتۆنەوە روەو ئەنقەرە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا