پابەندی هاووڵاتیان ژمارەی تووشبوونی بەڤایرۆسی لەسلێمانی كەمكردووەتەوە

کوردستان

12/07/2020‌ 659 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"خۆشبەختانە تادێت ئامارەكانی مردن بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسلێمانی كەمتر دەبنەوە، كە ئەوەش تەنیا بە پابەندبوونی ئێوەی هاووڵاتییانی ئازیز دەبێت".

ئەوە قسەی عەبدوڵڵا ئەحمەد سەرۆكی تیمی ناشتنی مردوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، كە لەدواین لێدوانی لەبارەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسلێمانی كردوویەتی.

بەقسەی عەبدوڵڵا ئەحمەد رۆژی شەممە تەنیا چوار كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەقسەی عەبدوڵڵا ئەحمەد، ئەو چوار كەسە دووانیان خەڵكی نێو شاری سلێمانی بوون‌و ئەوانەی دیكەش خەڵكی كەلار و سەیدسادق بوون.

هاوكات وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا، دوو هەزار و ٦١ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە، ئەنجام ٢٦٤ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەكە و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە.

وەزارەتەكە راشیگەیاند دوو هەزار و ٦١ پشكنین لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە، كە ٥٨٣ لە هەولێر، ٥٦٤ لە سلێمانی، ٥٩٧ لە دهۆك، ٢٥٧ ‌لە گەرمیان و ٦٠ لە هەڵەبجە بووە.

لەراگەیەراوەكە هاتووە، پارێزگای هەولێر، ١٠٤ تووشبووـ یەك حاڵەتی گیانلەدەستدان، پارێزگای سلێمانی، ١٤٤ تووشبوو.

ئاماژە بەوەشدراوە، كە لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٣ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشكی چاكبوونەوەتەوە، كە ٣٦ لە هەولێر، ٢٨ لە ئیدارەی گەرمیان، نۆ لە دهۆك و ١٠ لە هەڵەبجە بووە.

هـ ـ ح