لیڤەرپوڵ رۆشتنی یاریزانێكی رادەگەیەنێت

وەرزش

28/07/2020‌ 184 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی رۆشتنی یاریزانێكی بۆ یانەی زینیت سان بترسبرگی روسی راگەیاند، كە لەوەرزی داهاتوو لەو یانە یاری دەكات.

یانەی لیڤەرپوڵ لەمیانی راگەیەنراوێك رۆشتنی بەرگریكاری یانەكەی دیان لوفرینی كرواتی راگەیاند، كە دەچێتە یانەی زینیت، ئەوەش بەگرێبەستێكی هەمیشەیی.

یانەكە سوپاسی ئەو یاریزانەی كردووە، كە لەماوەی یاریكردنی بۆ یانەكە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووەو هۆكار بووە لەبردنەوەی نازناوەكان.

لەهاوینی 2014 ئەو یاریزانە لەیانەی ساوسهامبتۆنەوە رووی لەیانەی لیڤەرپوڵ كردووەو ئێستا تەمەنی زۆر بووە، بۆیە یانەی لیڤەرپوڵ فرۆشتوویەتی.

هـ ـ ح