خواردنی ئەم چوار بەشەی مریشک مرۆڤ تووشی نەخۆشیی دەکەن

تەندروستی

03/01/2022‌ 742 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی پێگەی "سپۆتنیک"ی رووسیی، لەڕووی زانستییەوە سەلمێنراوە کە چوار بەشی جەستەی مریشک هەیە کە خواردنیان دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی، لەوانە تووشکردن بە نەخۆشیی شێرپەنجە.
پێست (چەرم)
لەبەرئەوەی چەرمی مریشک بڕێکی زۆر لە چەورییەکانی تێدایە، ئەوە جگە لە بەکتریا و کەڕووەکان کە لە پلەیەکی بەرزی زۆریشدا نامرن، کە دواجار دەبنە هۆی تووشکردن بە نەخۆشیی شێرپەنجەی گەدە و خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن.
سییەکان
ئەو بەکتریایانەی لە سییەکانی مریشکدایە لەکاتی کوڵاندن و لەپلەیەکی بەرزی گەرمدا لەناوناچن، بەگوێرەی هەندێک لێکۆڵینەوە، سییەکانی مریشک هۆکاری تووشکردنی مرۆڤن بەچەندین گرفتی تەندرووستیی.
سەر
ڕێنمایی دەدرێت بەوەی ئەو مریشکانەی لە کێڵگە پەلەوەرییەکاندا پەروەردە دەکرێن سەرەکانیان نەخورێت، لەبەرئەوەی بڕێکی زۆر لە ژەهری تووشکەری نەخۆشیی شێرپەنجەیان لەناودایە، بەوپێیەی زۆرێک لە خاوەن کێڵگەکان هەڵدەستن بە کوتانی سەری مریشکەکان بە هۆڕمۆنی "سترۆید" بەئامانجی زیادکردنی کێشەکەی بەشێوەیەکی ناسرووشتیی، کە ئەمەش هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە و تێکچوونی هۆڕمۆنی لای ئافرەتان، بەشێوەیەک هەندێک جار دەگاتە ئاستی نەزۆکی.
قونەجۆڵە
وەک سەرجەم ئەو بەشانەی پێشوو ئاماژەیان پێکرا، قونەجۆڵەی مریشک هەندێک کەڕوو و بەکتریای تێدایە کە بەسرووشتی خۆیان سەرچاوەی تووشکردنن بە چەندین نەخۆشیی گەدە و کۆئەندامی هەرس، لەبەرئەوە ڕێنمایی دەدرێت بەوەی لە خواردنی ئەو بەشانەی سەرەوە دووربکەوینەوە و خۆمان لە تووشبوون بە نەخۆشییەکان بپارێزین.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی