دەمیرتاش: ئۆپۆزسیۆن ترسنۆکە و لە ئەردۆغان دەترسێت

جیهان

18/06/2022‌ 526 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند، "ئۆپۆزیسیۆن لەرزۆک و ترسنۆکە، هەنگاوی شەرمنانە دەنێت و لە دەسەڵات تۆقیووە".

دەمیرتاش لە پەیامێکی نوێیدا ڕایگەیاند، "ئۆپۆزیسیۆن دەبێ بوێرانە هەنگاو بنێت، لە دەسەڵات نەترسێت و ئازایانە دەست بۆ هەموو بابەتە هەستیارەکان ببات و سوود لە شەقام وەربگرێت، چونکە دەسەڵاتە دیکتاتۆر و داپڵۆسێنەرەکان لە شەقام دەترسن".

بەوتەی دەمیرتاش "دەبێ ئۆپۆزیسیۆن لەنێوخۆیاندا دانوستاندن بکەن بۆ ئەوەی زەمینەی نکۆڵیکردن لە کورد و بێبەشکردنی لە مافە سەرەتاییەکانی کۆتایی پێبهێنن".

دەمیرتاش لە مانگی تشرینی دووەمی 2016ـەوە لە گرتووخانەی سزا قورسەکانی ئەدیرنە زیندانییە.