یونیسێف: لە10 منداڵی غەززە نۆیان توانای دابینكردنی پێویستییە خۆراكییەكانیان نییە

جیهان

06/06/2024‌ 217 جار خوێندراوه‌ته‌وه



رێكخراوی منداڵانی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان (یونیسێف) ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، لە كۆی ١٠ منداڵی غەززە نۆ منداڵ ناتوانن ماددە خۆراكییە پێویستەكانیان دەست بكەوێت بۆ ئەوەی گەشەكردنیان مسۆگەر بكات.

یونیسێف دەڵێت: لە كەرتی غەززە، چەند مانگێك لە شەڕ و سنوورداركردنی یارمەتییە مرۆییەكان بووەتە هۆی داڕمانی سیستمی خۆراك و تەندروستی و لێكەوتەی كارەساتبار بۆ منداڵان و خێزانەكانیان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە نێوان كانوونی دووەمی ٢٠٢٣ تا نیسانی ٢٠٢٤ كۆكراونەتەوە دەركەوتووە لە كۆی ١٠ منداڵی كەرتی غەززە كە لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تووشی بۆردومانی ئیسرائیل بووە، نۆیان بەدەست نەبوونی خۆراكەوە دەناڵێنن.

یونیسێف گوتیشی: "ئەمە بەڵگەیە لەسەر كاریگەرییە ترسناكەكانی ململانێ و سنوورداركردنەكان لەسەر توانای خێزانەكان بۆ دابینكردنی پێداویستییە خۆراكیەكانی منداڵان."