شارپرێس:
سەرۆکی
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، کێشە لە جێبەجێکردن و شرۆڤەی دەستوردا
هەیە و پەرلەمان لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی نیشتیمانی و مێژوییە بۆ ئەوەی ئەو
ماددانە هەموار بکاتەوە کە ناکۆکییان لەسەرە.
فائق
زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق پەیامێکی بەبۆنەی 21مین ساڵیادی پەسەندکردنی دەستوری عێراق بڵاوکردەوەو دەڵێت،" دوای
تێپەڕبونی دوو دەیە بەسەر پەسەندکردنی دەستور لەدۆخێکی هەستیار و راگوزەر، ئەزمونی
ئەم چەند ساڵەی رابردوو دەریخست کە کۆمەڵێک ناکۆکی لەسەر جێبەجێکردن و شرۆڤەکردنی
هەیە، ئەوەش بوە هۆی پەکخستنی کۆمەڵێک شایستەی دەستوری، لەوانەش زۆرینەی
پەرلەمانی، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و دیاریکردنی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی
".
ئەوەشیخستەڕوو،
لەئێستادا پەرلەمانی عێراق لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی نیشتیمانی و مێرژوییە بۆ
ئەوەی پێداچونەوە و هەمواری پێویست بەو ماددانە بکات، لەچوارچێوەی ئەو رێکارانەی
کە دەستور دیاریکردوە و گونجاوە لەگەڵ یاسا و ئیرادەی گەل.