شارپرێس:
دوای دیاریکردنی وەک وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری پێکهاتەکان، محەمەد
سەمعان رایدەگەیەنێت، لە چەند ڕۆژی داهاتودا ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک
کۆدەبێتەوەو کەسێکی دیکەی تورکمان وەک پارێزگار دیاریدەکرێت.
محەمەد سەمعان، پارێزگاری کەرکوک و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری
پێکهاتەکانی سەر بە حکومەتی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی "ئەنادۆڵۆ"ی تورکی
راگەیاندوە،" نزیکەی 14 مانگ بۆ هەڵبژاردنی خۆجێیی ماوە، لەم
ماوەیەدا چەند مانگێکی دیکەش پۆستی پارێزگار لای تورکمان دەبێت و لە قۆناغی
دواتریشدا دەدرێتە عەرەب ".
محەمەد سەمعان وتیشی،" پەیاممان بۆ گەلی تورکمان
ئەوەیە كه ئەم وەزارەتە نەک تەنیا هی بەرەی تورکمانی عێراق، بەڵکو وەزارەتی
سەرجەم تورکمانەکانە، تەنیا نوێنەرایەتی بەرەی تورکمانی ناکەین، بەڵکو نوێنەرایەتی
سەرجەم پارتە سیاسییەکانی تورکمان و ناوچە تورکماننشینەکان دەکەین ".
ئەوەشیخستەڕوو، وەک وەزیرێکی تورکمان بەشداری لە برەودان بە
پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیادا دەکەن.