شارپرێس:
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق پابەندنەبوونی دەسەڵاتی بەغدای بەئەنجای ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان راگەیاند.
حەیدەر عەبادی لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند "حكومەتی عێراق هیچ پابەندییەكی بۆ ئەنجامی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان نابێت، هەر ئەنجامێكی هەبێت".
سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بیرۆكەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان "لای ئێمە بەتەواوی رەتكراوەتەوە، بۆیە پابەندی ئەنجامەكانیشی نابین".
ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی رۆژی 25/9/2017 ئەنجامدەدرێت، كە ئەمە كارادانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هاتووەو كاردانەوەكانیش بەردەوامی هەیە.
هاوكات سەعد حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەو بارەوە لەنوێترین لێدوان رایگەیاند، كە ئەوان لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێم نین، "چونكە ئەوە هەنگاوێكی نایاساییو نا دەستوورییە".
هـ ـ ح