مەسرور بارزانی پێشبیندەكات كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێز لەبڕیاری گەلی كورد بگرێت

کوردستان

16/09/2017‌ 555 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پێشبیندەكات، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێز لەبڕیاری گەلی كوردستان بگرێت.
 
مەسرور بارزانی لەمپانی نووسینێك رایگەیاند "گەلی كوردستان لەرێگەی دیموكراتی‌و ئاشتییانە بڕیار لەمافی چارەنووسی خۆی دەدات، بۆیە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی رێز لەو بڕیارە دەگرێت".

قسەكانی مەسرورو بارزانی لەمیانی پەیامێك بووە، كە بەبۆنەی كۆبوونەوەی پەرلەمان‌و پەسەندكردنی بڕیاری ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، كە بڕیارە 25/9/2017 بەرێوەبچێت.

پەرلەمانی كوردستان رۆژی هەینی، لەدانیشتنی نائاسایی خۆی بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی لەوادەی دیاریكراوی خۆی لە 25ی ئەیلول پەسەندكرد.
 
هـ ـ ح